...
...

ڤیستیڤاڵی گوڵ له‌ هۆڵه‌ندا




    ڤیستیڤاڵی گوڵ له‌ هۆڵه‌ندا 





    9/9/2014

    هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر ئاستی دونیان به‌ گوڵ و باخ ناسراوه‌ و کۆمپانیا و باخاته‌کانی بواری گوڵ و میوه‌هات بۆماوه‌ی 2 دو رۆژ له‌ هه‌رێمی خرۆنینگن له‌ (ئێڵده‌) له‌ژێر چاودێری شاره‌وانی به‌شداریان کرد له‌و ڤیستیاڤاڵه‌ دا به‌ناوی
     (
    bloemen corso Eelde) و سوپرایس و به‌رهه‌می گوڵ و میوه‌هاتیان نه‌خشاند وبه ‌جۆره‌ها شێوه‌ نمایشیان کرد بۆ ئاماده‌بوان . 
    شوان ئه‌مین یه‌کێک له‌ بینه‌ره‌کانی ڤیستیڤاڵه‌که‌ به‌ماڵپه‌ره‌که‌مانی راگه‌یاند: نزیکه‌ی یانزه‌ ساڵه‌ ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ ده‌چێت به‌رێوه‌ ئێمه‌ وه‌ک و دانیشتوی ئه‌م هه‌رێمه‌ که ‌له‌ خرۆنینگنین چاوه‌روانی هاتنی ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ ده‌که‌ین له‌م مانگه‌ دا به‌راستی هیلاکی سالێک له‌ بیرو هزر لاده‌بات ئێمه‌ وه‌ک کورد بینه‌ر و ئاماده‌بونی هه‌موسالێکین و ده‌یان و سه‌دان جۆر گۆڵ و سه‌وزای به‌کار ده‌هێنن له‌گه‌ل کوێزه‌ر و جۆره‌کانی میوه‌ش له‌گه‌ل ئێمه‌ش دا چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی تر و سه‌دان و هه‌زاران هاولاتی تر ئاماده‌ ئه‌بن .

    شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی - هۆڵه‌ندا

سلاید شۆ